AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٣ ٠٩:١٠

داهاتووی هاوکاری کورد و دەسەڵاتی نوێی سووریا

داهاتووی هاوکاری کورد و دەسەڵاتی نوێی سووریا

نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا سازبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان کوردەکانی سووریا و دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق لە ژێر سێبەری تورکیا و ئەمریکای بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە و دابەزینی ناکۆکییەکانی ناوچە بە زەروورەت زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا و نێردراوی تایبەتی پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش لە وتارێکدا کە لە ناوەندی ویلسۆندا بڵاوبۆتەوە، جەختی لە زەروورەتی پێناسەی دووبارەی ڕۆڵی هێزەکانی کوردی سووریا لە پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و هاوئاهەنگی هاوبەشی نێون ئەو هێزانە و دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و ئەمریکا و تورکیا کرد.

بە گوێرەی ئەو وتارە یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی ئێستای تورکیا یارمەتی ئەمریکا یارمەتیی هاوپەیمانی هاوبەشی لە شەڕی داعش واتە هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە و هەر ئەمەش ئەمریکای کردۆتە نوێنەری سیاسی کوردەکانی سووریا. بەلام بۆ ئەو مەبەستە پێویستە هەسەدە خۆی لە پەکەکە داماڵێت و دوور کەوێتەوە لە قەوارەی دەوڵەت‌ئاسا و ملیشیاگەری لەناو دەوڵەتدا. لە لایەکی ترەوە واشنتۆن لەپێناو ئەرکی ئەخلاقی و بەرژەوەندی ژێئۆپۆلیتیکی خۆی و تۆکمەی شەڕ لە دژی داعش، دەبێ پێش بە بایکۆتی کوردەکان بگرێت. بەلام ئەمریکا لە کاتێکدا کە بەرەوڕووی دەسەڵاتی نوێی سووریا و تورکیا وەک ئەکتەرێکی سەرەکییە، نابێ بەدەست‌بڵاوی لە دەسەڵاتێکی بەرتەسکی کوردی سووریا وەک هاوبەشی هەمیشەیی دژەتیرۆریزم پاڵپشتی بکات یان وەک مۆرەیەک لە یاری گەورەی ناوچەییدا بیپارێزێت.

دۆخی ئێستا و زەروورەتی تێپەڕین بۆ دۆخی نوێ

جەیمز جێفری لای وایە کە ئەم گواستنەوەیە دەبێ پەیتا پەیتایی بێت، چونکە هەسەدە هێشتاش بۆ شەڕ لە دژی پاشماوەی داعش بێ جێگرەوەیە و دەوڵەتی نوێی سووریاش لە ئێستادا توانای ئیدارەی ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی کوردستانی سووریای نییە. بەلام ئەم گواستنەوەیە حاشاهەڵنەگرە. لە لایەکی ترەوە تورکیا دەمێک ساڵە هەسەدە بە هۆی پێوەندی لەگەل پەکەکە بە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەزانێت و لە ساڵی ٢٠١٦ـه‌وه تا ئێستا چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر هەسەدە بۆ ئەوەی نەهێڵێت هەسەدە لە سنوورەکانی نزیک بێتەوە. ئەگەرچی واشنتۆن و ئەنقەرە لە ساڵی ٢٠١٩ سەبارەت بە ئاگربڕ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا ڕێککەوتن، بەڵام پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە هەسەدە، هێشتاش سێبەری خستۆتە سەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا.

تێکشکانی بنەماکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و هەسەدە

نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لای وایە یەکگرتوویی ئەمریکا و هەسەدە لە سەر سێ بنەما ساغ‌بۆتەوە کە ڕووی لە ڕووخان ناوە: یەکەم، دەستەوەستانی دەوڵەتی پێشوو بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ دەسەڵاتدارێتی هەسەدە لە کوردستانی سووریادا؛ دووەم، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و کورت‌کردنەوەی دەستی ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ و سێهەم، بەرەنگاربوونەوەی داعش لە باشووری فورات کە ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی ناوەندی لەوێدا زۆر سەرکەوتوو نەبووە.

بە ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، شەڕ و ململانێی نێوان هێزەکانی کورد لە ڕۆژئاوای فورات و سوپای ئازادی سووریا(SNA)ی پاڵپشتکراوی تورکیا تەشەنەی سەندووە. ملیشیاکانی ئێس‌ئێن‌ئا هێرشی کردۆتە سەر شارەکانی تەل‌ڕەفعەت و مەنبەج و هێزەکانی یەپەگەیان ناچار لە پاشەکشێ لەو شارانە کرد. بەڵام تورکیا و ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی ئێستا خۆیان بۆ هێرش‌کردنە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات و ناوچەی کۆبانی ئامادە دەکەن و ئەگەری تەشەنەسەندنی شەڕێکی بەربڵاوتر لە ئارادایە.

ڕۆڵی ئەمریکا و دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا

بە گوێرەی نێردراوی تایبەتی پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش، بەرپرسانی ئەمریکایی پاڵپشتی خۆیان لە هەسەدە ڕاگەیاندووە و لەمناوە جەیک سالیوان ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا جەختی لە پابەندی ئەمریکا بۆ دانوستانی ئاگربڕ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد. بەڵام تورکیا خوازیاری پچڕانی پەیوەندی یەپەگە و پەکەکە و چەک داماڵینی ئەو هێزانە بووە.

زەروورەتی هەوڵ و هەنگاوی زیاتر

جەیمز جێفری لای وایە کە هەسەدە دەبێ دانوستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی کاتی دیمەشق بۆ گواستنەوەی ئەرکی دەسەڵاتی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەست پێ بکات. ئەم هەوڵانە بریتین لە بەڕێوەبەری کێڵگە نەوتییەکان، دابین‌کردنی ئاسایشی سنوور و ئۆپەراسیۆنی دژی داعش. هەروەها دەبێ بە هاوکاریی ئەمریکا، چەمکی ناوچەی مەودایی لە سنووری تورکیادا پێناسە بکاتەوە.

داهاتووی پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان

لەم وتارەدا بە ئاماژە بە ئامادەیی ڕێبەرانی کورد بۆ گۆڕانکاری، هاتووە کە ڕەنگە واشنتۆن بە هۆی متمانەی بە هەسەدە و مەیلی بۆ شەڕ دژی داعش یان ڕوانینی ڕۆمانسیی بۆ کوردەکان، کەڵکەڵەی ئەوەی بێ کە درێژەی بە پاڵپشتیی بێ‌بڕوانەی خۆی لە کوردەکان بدات. ئەم هەڵوێستە دەبێتە هۆی شکستی لە سووریا و ناوچەکە. دەوڵەتی داهاتوو دەبێ وێڕای درێژەدان بە هەوڵەکانی ئێستا، کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا بەپێی هەلومەرجی دیاری‌کراو ڕابگەیێنێت. بەڵام ئەم بابەتە تا بەر لە دیسامبێری ٢٠٢٦ وەدی نایێت؛ مەگین ئەوەی کە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ دیمەشق مسۆگەر بێت.

News ID 53212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha